له ساڵڕۆژى په‌سندكردنى رێككه‌وتننامه‌ى مافه‌كانى منداڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى منداڵ پیشانگه‌یه‌كى شێوكارى بۆ دوو منداڵى به‌هره‌مه‌ند كرده‌وه

هه‌ولێرتایبه‌ت به -KDP.info/ له ساڵیادى ئیمزاكردنى رێككه‌وتننامه‌ى جیهانى مافه‌كانى منداڵ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى منداڵ – هه‌ولێر، پیشانگه‌یه‌كى شێوه‌كارى بۆ دوو كچه منداڵى به‌هره‌مه‌ند له گه‌له‌رى شانه‌ده‌رى هه‌ولێرى پایته‌خت كرده‌وه و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو دیاریشى به‌سه‌ر منداڵانى میوانى پیشانگه‌كه دابه‌شكرد.
پیشانگه‌كه، ئه‌مڕۆ 20ى تشرینى دووه‌م – نۆڤه‌مبه‌رى 2013، كاتژمێر 10ى پێش نیوه‌ڕۆ، به هه‌ماهه‌نگى "هاوكار گروپ"، بۆ هه‌ردوو كچه منداڵى به‌هره‌مه‌ند "سۆما و سیما توانا مه‌رجان" كرایه‌وه.
له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى پیشانگه‌كه‌دا وێڕاى ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له منداڵانى پایته‌خت و قوتابیانى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌ر – هه‌ولێر "فه‌رهه‌نگ غه‌فور" و به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى منداڵ – هه‌ولێر "رهێڵ ره‌شید" و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تى و چالاكانى بوارى مافه‌كانى منداڵ ئاماده‌بوون.
له پیشانگه‌كه‌دا، هه‌ردوو كچه به‌هره‌مه‌ند "سۆما و سیما" ژماره‌یه‌كى به‌رچاو تابڵۆى ده‌ستییان نمایشكردبوو، كه تابڵۆكان ده‌ربڕى جیهانى رازاوه‌ى منداڵ و كایه‌كانى خه‌یاڵى منداڵییان بوو. منداڵانى ئاماده‌بووى پیشانگه‌كه به دڵخۆشییه‌وه سه‌رنجى تابڵۆكانیان ده‌دا.
له كۆتایى چالاكییه‌كه‌شدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى منداڵ – هه‌ولێر، دیارى و خه‌ڵاتى تایبه‌تى به‌خشییه هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ى ئاماده‌ى مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى پیشانگه‌كه بوون.
رێككه‌وتننامه‌ى جیهانى مافه‌كانى منداڵ، له 54 مادده پێكهاتووه و له 20ى تشرینى دووه‌م – نۆڤه‌مبه‌رى 1989 له لایه‌ن زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهانه‌وه ئیمزاى له‌سه‌ر كراوه و له 2ى ئه‌یلوول – سێپتێمبه‌رى 1990 به گوێره‌ى مادده‌ى 49ى رێككه‌وتننامه‌كه خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.




