٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیاربوو ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی بکات، بەڵام سەردانەکە ئەنجام نەدراو بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

شوان قەلادزەیی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ کاتژمێر دوو نێچیرڤان بارزانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئەوان بکات، بەڵام لەلایەن پارتی ئاگادارکرانەوە کە سەردانەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

سەبارەت بەھۆکار دواخستنەکە شوان قەلادزەیی گوتی: لەبەرئەوەی خوشکێکی ھوشیار زێباری وەزیری دەره‌وەی عێراق کۆچی دوایی کردووە، بەمەبەستی بەشداریکردن لەپرسەکە سەردانەکە دواخراوە.

قەلادزەیی رونیشیکرده‌وە، دیار نییە کەی سەردانەکە ئەنجامدەدرێت و تەنھا ئاگادارکراونەتەوە کە دواخراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار