شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوە

هەولێر – KDP.info/ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە20ی نۆڤبهری 2013 نێچیرڤان بارزانی ڕاسپێردراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی باڵای پارتی كە پێكهاتبوو لە فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و د. رۆژ نووری شاوێس، ئازاد بەرواری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دڵشاد شەهاب ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی؛ سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد و لە لایەن محەممەد فەرەج، ئەمینداری گشتی و سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكگرتووی ئیسلامی و ژمارەیەك بەرپرسانی یهكگرتووی ئیسلامییهوه پێشوازی لێ كرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێتاوتوێ كرا و دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا نێچیرڤان بارزانی و محەممەد فەرەج ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستە ڕوو و گفتوگۆكانیان لەبارەی كارنامەی چوار ساڵی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئەرێنی وەسف كرد.
لەو بارەیەوە نێچیرڤان بارزانی گوتی: لە گفتوگۆكاندا دەركەوت یەكگرتوو مەرجی تەعجیزی نییە. ئەمینداری یەكگرتووش گوتی: سەردانەكانی نێچیرڤان بارزانی ئیجابیاتی زیاترە.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیشدا سەبارەت بە چۆنێتیی دابەشكردنی پۆستەكانی حكوومەت، نێچیرڤان بارزانی گوتی: شەڕی ئێمە لەسەر پۆست نییە، بەڵكو دەمانەوێت لەسەر بەرنامەیەكی هاوبەش ڕێكبكەوین كە بەم شێوەیە حكوومەتیش دەبێتە حكوومەتێكی هاوبەش. نێچیرڤان بارزانی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە گفتوگۆكانی ئەوان وەك لایەنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بەڕێوە ناچێت، بەڵكو وەكوو لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن كۆ دەبنەوە.
لای خۆشیەوە محەممەد فەرەج؛ ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئەو دانیشتنەی ئەمڕۆی وەك گفتوگۆیەكی لێكگەیشتن لە قەڵەم دا و گوتی: بابەتی بەشداریكردنمان هەڵگرتووە بۆ كۆبوونەوەی لیژنە سەرەكییەكانی دواتر.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش شاندی پارتی بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی كرد و لەگەڵ شاندی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆ بووەوه و كۆبوونەوەكانیش بە ئەرێنی لە قەڵەم دران. ئەمەش دەقی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیە:
نێچیرڤان بارزانی: دەمانەوێ بە هەموو مانایەك دەوڵەتی دامەزراوەیی لەم وڵاتەدا دروست بكەین.
لە سەرەتای پرێس كۆنفراسەكەدا محمەد فەرەج ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، گوتی: ئەمڕۆ بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ڕاسپێردراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەشریفیان هێنا و داواكارییەكیان هەبوو كە داوایان لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد وەكوو سەردانی لایەنەكانی تریان كردووە بۆ هاوبەشیكردن لە كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا. گفتوگۆمان لەسەر ئەو داواكارییە كرد و بیروڕامان لەسەری گۆڕیەوە و قەناعەتەكانی خۆمان لەسەری گۆڕیەوە، قەناعەتمان گۆڕییەوە لەسەر كۆمەڵێك بنەمای گرنگ كە ئەو حكوومەتە حكوومەتێكی هاوبەشی ڕاستەقینە بێت ئاڵوگۆڕ كرد، ئەو حكوومەتە بۆ بەدیهاتنی عەدالەت بێت بۆ دڵنیاكردنی هاووڵاتیان و بۆ دروستكردنی ڕەفاهیەت بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی ئەو كێشە و گرفتانەی كە ئێمە لەگەڵ بەغدا هەمانە بە مادەی 140 و بودجە و بابەتی پێشمەرگە و بە مەسەلەی تەندروستییەوە، بە هەموو ئەو كێشە هەڵواسراوانەی كە زەمەنێكە لە نێوان بەغدا و هەرێم چارەسەر نەكراون. هەوڵ بدەین بە هەموومان بە یەكەوە سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان دروستببێت، بۆ ئەوەی بتوانین ئەوپرس وكێشانەی كە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە، ئەو پرسانەی كە خەڵك چاوەرێمان لێ دەكات لە پرسی كورددا بتوانین پەنا بە خوا، هەنگاوێكیباش و دیدەنێكی باشیلەگەڵدا بكەین.
| نێچیرڤان بارزانی: شەڕی ئێمە لەسەر پۆست نییە، بەڵكو دەمانەوێت لەسەر بەرنامەیەكی هاوبەش ڕێكبكەوین |
پاشان نێچیرڤان بارزانی لای خۆیەوە زۆر سوپاسی پێشوازیی ئهمینداری گشتیی یهكگرتووی ئیسلامی و بهرپرسانی یەكگرتووی كرد و گوتی: هەروەكوو جەنابی مامۆستا باسی كرد، سەردانی ئەمڕۆی ئێمە لە چوارچێوەی گۆڕینەوەی بیروڕا لەگەڵ هەموو لایەنەكانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بوو، ئەمڕۆسەردانی یەكگرتووی ئیسلامیمان كرد، خۆشحاڵین بەوەی بڵێین وەنییە بڵێی یەكگرتووی ئیسلامی هیچ داوایەكی تەعجیزی هەبێ، بەڵام هەروەكوو مامۆستا باسی كرد هاوبەشیی ڕاستەقینە لە بڕیاردان، لەسەر بابەتی شەفافیەت و لەسەر دروستكردنی دامەزراوەییحكومڕانی لەم چوار ساڵەدا، ئەمانە كۆمەڵێك پێوەری سەرەكیی گفتوگۆی ئێمە بوو لەگەڵ برایانی یەكگرتوو، ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە گەیشتووینەتە ئەنجام ئەوەیە وەكوو پرەنسیپ كێشە نییە. ئێمە بڕیارمان داوە لیژنەی هاوبەش دروست بكەین، ئەو لیژنە هاوبەشە دەچێتە ناو وردەكاریی چۆنیەتیی ئەو گفتوگۆیانەی كە ئەمڕۆ ئێمە لێرە پێكەوە ئەنجامان داوە.
پاشان لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، نێچیرڤان بارزانیگوتی: شەڕی ئێمە ئێستا لەسەر پۆست نییە، كام پۆست دەدرێ بە كێ، بەڵكوو بە نیسبەت ئێمه بیروبۆچوونی برایانی یەكێتیی نیشتمانی و گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامیش كە ئەمڕۆ قسەمان لەگەڵا كردووه، لە یەكەم شت دەمانەێ بەرنامەی ئەو حكوومەتە چۆن بێت؟ئێمە دەبێ لەسەر بەرنامە ڕێك بكەوین، بەرنامەی ئەو چوار ساڵەی حكوومەت چۆن دەبێت؟ ئێمە دەمانەوێت ڕێك بكەوین لەسەر بەرنامەی ئەم چوار ساڵەیحكوومەتێك كەدەمانەوێ هەموو لایەنەكانتێیدا بەشدار بن،ئەوە نیەتی ئێمەیە وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستان،پێمان خۆشە وئێمە ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێكنییە، ئەگەر ئێمە گەیشتینە ڕێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەو كاتە ئێمە دێین باس لەوە دەكەین پۆستەكان بە چ شێوەیەك لەسەر لایەنەكان دابەش بكرێ. بێگومان كاتێك لەسەر بەرنامە ڕێكەوتین ئەو كاتە حكوومەت دەبێتە حكوومەتی هاوبەش، بە تەئكید كە بوو بە حكوومەتێكی هاوبەش، ئەو كاتەش قسە لەسەر پۆستەكان دەكەین.
لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەی ڕۆژنامەنووساندا نێچیرڤان بارزانی گوتی: وەكوو پرەنسیپ گرفت نییە، كە ئێمە دێین دانیشن بكەین، لەسەر ئەو لیژنانەی كە دایاناوە لە نێوان ئێمە و یەكگرتووی ئیسلامیدا، بە تەئكید ئەگەر گەیشتینە رێككەوتن یەكگرتووی ئیسلامی بەشداری دەكات.
لە وەڵامی پرسیارێك لەبارەی بوونی شاندی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی گوتی: بەڵێ شاندی كۆماری ئیسلامیی ئێران هاتووە، منیش دیدارم لە گەڵیاندا هەبوو، لێرەوەش چوونەتە سلێمانی بۆ دیدار لەگەڵ برادەران لە سلێمانی، ئەوان زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر وەزعی هەرێمی كوردستان هاتوون، ئەوەی كە ئێمە هەست دەكەین كۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆر بایەخ بەوە دەدات كە سەقامگیری هەبێ و كێشە لە هەرێمی كوردستاندا نەبێت، پێم وایە هاتنی ئەم شاندە لە چوارچێوەی ئەو بیروبۆچوونەی ئێرانە كە دەیەوێ هەرێمی كوردستان سەقامگیر و هێمن و بێ كێشە بێت لە گەڵ هەموو لایەنە سیاسیەكانیش پەیوەندی دەكات.
| محەممەد فەرەج: بابەتی بەشداریكردنمان هەڵگرتووە بۆ كۆبوونەوەی لیژنە سەرەكییەكانی دواتر. |
هەر لە چوارچێوەی پرسیارەكانی ڕۆژنامەنووساندا، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمە ئێستا نە دەسەڵاتمان هەیە نە ئۆپۆزسیۆن، هەموومان وەكوو یەكین، هەڵبژاردنێكمان كردووە، لەم هەڵبژاردنەدا هەر حزبێك كۆمەڵێك دەنگی هێناوە و خەڵك دەنگی پێ داوە و كۆمەڵێك كورسیمان هەیە. ئەمڕۆ ئێمە دانیشتووین وەكوو ئەم لایەنانەی كە لە هەڵبژاردن بردوومانەتەوە، نە دەسەڵاتە و نە ئۆپۆزسیۆن، ئێمە بە هیچ شێوەیەك وا هەڵسوكەوت ناكەین لەگەڵ هیچ لایەنێك، هیچ لایەنێكیش وا هەڵسوكەوتیان لەگەڵ ئێمە نەكردووە، ئەوەی تر ئەگەر ئێمە لەسەر بەرنامە ڕێككەوتین من تەسەور ناكەم ئەوە ترسێكی ئەوەندە گەورە بێت، دەكشێینەوە یان ناكشێینەوە.
هەر لە وهڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا محمەد فەرەج گوتی: هەروەك كاك نێچیرڤان بارزانی گوتی ئێمە دەبێت لەسەر بەرنامەكە ڕێك بكەوین، وەكوو پرەنسیپ هەموومان لەسەر ئەوە ڕێكین كە حكوومەتێكی بنكە فرەوان دروست بكەین، چونكە پێمان وایە ئەو قۆناغەی كە ئێستا هەرێمی كوردستانی پێدا تێپەر دەبێت، قۆناغێكی زۆر هەستیارە، دەبێ هەموومان تواناكانمان بەگەڕ بخەین بۆ سەرخستی ئەو پرسە كە هەموومان چاوەڕوانی دەكەین.
نێچیرڤان بارزانی لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەدا لەسەر لیژنەكان گوتی: ئێمە وەكوو پارتی لیژنەمان هەیە، برادەرانی یەكگرتووش لیژنەی خۆیان داناوە، دوای بەسەركردنەوەی لایەنەكانی تر، پاشان لەگەڵ هەموو لایەنێك لەسەر وردەكارییەكان كۆ دەبنەوە. لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی كۆبوونەوەكانی داهاتوو محمەد فەرەج گوتی: كۆبونەوەكانی داهاتوو لەسەر ئەو پرەنسیپانە ڕێكەوتین كە باسمان كرد لە پێشووتردا.
هەر لە وهڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە كەسی شیاو لە شوێنی شیاودا، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمە پێمان وایە پێشووتریش كەسانی شیاو دانراون بۆ ئەو شوێنانە، بە تەئكید ئەمجارەش هەر وا دەبێت.
لە دوو پرسیاری جودای ڕۆژنامەنووساندا بۆ هەریەك لە محمەد فەرەج و نێچیرڤان بارزانی، محەمەد فەرەجگوتی: كۆبوونە لەگەڵ هەموو لایەنەكاندازۆر گرنگە. ئەو كۆبوونەوانە بیرو ڕاكانمان لە یەكدی نزیك دەكاتەوە، لەو تەنگەژە و گرژیەی كە لە نێوانمان هەبێت؛ دەرەوێتەوە، وەكوو بینیتان ئەو سەردانانە كە بۆ لایەنەكانی تر كراوە، ئەرێنیەكانی زۆر زیاترە لە نەرێنیەكانی، بۆ؟ ئەمە وا دەكا لێك نزیك بینەوە، چەند بیروڕاكانمان لێكتر نزیك بێت؛ یانی نزیكبوونەوەكەی نێوانمان بەهێزتر دەبێت.
هەر لەبارەی پرسیارەكەوه؛ نێچیرڤان بارزانی گوتی: منیش هەمان ئەو وەڵامەی مامۆستام هەیە، ئەوەی پەرۆشیی هەموو لایەنەكمان بوو ئەوەیە كە حكوومەتێك دروست بكەین لە ئاستی چاوەڕوانیی خەڵكی كوردستاندا بێت.
| نێچیرڤان بارزانی :ئەوەی پەرۆشیی هەموو لایەنەكمان بوو ئەوەیە كە حكوومەتێك دروست بكەین لە ئاستی چاوەڕوانیی خەڵكی كوردستاندا بێت. |
لە وهڵامی پرسیارێكی تردا سەبارەت بە خاڵیگرنگ لەو بەرنامەیەدا چیە؟ نێچیرڤان بارزانی گوتی: بۆتانم خستە ڕوو ئێمە لەو كۆبوونەوەیەدا كۆمەڵێكپرەنسیپمان باس كردووە كە حكوومەتی ئایندە دەبێ حكوومەتێك بێت ئەو چوار ساڵە چوار ساڵی زۆر گرنگن بۆ هەرێمی كوردستان، دەمانەوێ سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا هەبێت، سەقامگیریی دەروونی لەناو كۆمەڵگەی كوردستاندا هەبێت، دەمانەوێ دەوڵەتی دامەزراوەیی بە هەموو مانایەك لەم وڵاتەدا دروست بكەین، دەمانەوێ بەرەنگاری گەندەڵی ببینەوە، دەمانەوێ شەفافیەتی زیاتر هەبێت، ئەوانە هەمووی كۆمەڵێك پرەنسیپن كە پێم وایە دوای ئەو هەموو ساڵانەی حكومڕانیلە كوردستاندا ئێستا كاتی هاتووە كە حكوومەتی كوردستان ئەوانە بكاتە بەرنامەی سەرەكیی كاری خۆیبۆ چوار ساڵی ئایندە.
http://www.kurdistantv.net/Default.aspx?page=article&id=116288&l=1




