٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەر فەرمانبەرێکی گرێبەست ببێتە ھەمیشەیی ئەگەر ساڵێکیش خزمەتی ھەبێت بۆی ئەژمار دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەپێی رێنمای 39ھەر فەرمانبەرێک گرێبەست بێت و ببێتە ھەمیشەیی ئەگەر ساڵێکیش خزمەتی ھەبێت بۆی ئەژمار دەکرێت.

دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاردا کە ھەر فەرمانبەرێک سێ ساڵ گرێبەست بێت دەبێتە ھەمیشەیی ، بەڵام ئێستا بڕیاردراوە کە ئەو فەرمانبەرانە خزمەتی گرێبەستیشیان بۆ ئەژمار دەکرێت.

دلێر تارق گوتیشی: رێنمای39تەنھا ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە کە سێ ساڵ خزمەتیان ھەیە وده‌بنە ھەمیشەیی، بەڵکو ھەر فەرمانبەرێک بە ھەر جۆرێک ببێتە ھەمیشەیی ئەگەر ساڵێکیش خزمەتی ھەبێت بۆی ئەژماردەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار