٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمیسیۆنی ئامادەكاری دەستوری نوێ توركیا ناتوانێ كۆ ببێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/جێگری سەرۆكی ئاكەپە و ئەندامی كۆمیسیۆنی ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیا مستەفا شەنتۆپ رایگەیاند كە كۆمیسیۆنی ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیا لەمەو بەدواوە ناتوانێ كۆ ببێتەوە درێژە بە كارەكانی بدات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئاكەپە بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكی ئاكەپە مستەفا شەنتۆپ رایگەیاندووە كە دوای واز هێنانی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە سەرۆكایەتی كردنی كۆمیسیۆنی ئامادەكاری دەستووری نوێ توركیا ئەو كۆمیسیۆنی چی دیكە ناتوانێ كۆ ببێتەوە دەست بە كاری ئامادە كردنی دەستووری نوێ بكات.

شەنتۆپ جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە دەست لەكار كێشانەوەی سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئامادەكاری دەستوور لە رووی یاساییەوە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆمیسیۆنەیە، بۆیە كۆمیسیۆنی ئامادەكار لەمەو بەدواوە ناتوانێ كۆ ببێتەوە دەستووری نوێ بۆ توركیا ئامادە بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار