٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەلی بیلگە: كوردستان كەوتووتە قۆناغی ئەنتەگرە بوونی سەرمایەی جیهانییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ پسپۆڕی ئابووری توركیا عەلی بیلگە رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پێش دەكەوێ و ئەو پێشكەوتنەیش بووەتە هۆكاری ئەوەی كە هەرێمی كوردستان بكەوێتە نێو قۆناغی ئەنتەگرە بوون لەگەڵ سەرمایەی جیهانیدا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی بیانێت بڵاویكردەوە كە پسپۆڕی ئابووری توركیا عەلی بیلگە رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان بە هۆی دەرفەتی باشی وەبەرهێنانی وزە و نەت و سەرمایەگوزارییەوە بووەتە گۆڕەپانێكی باش و نوێ بۆ سەرمایەی جیهانی.

عەلی بیلگە هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە سەردانەكەی ئەم دوایەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دیاربەكر و چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی توركیا كاریگەرییەكی یەكجار باشی لە سەر هەناردە كردنی نەوت و گازی سروشتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان هەبووە و كوردستان وردە وردە دەبێتە یەكێك لە بازاڕە گەرمەكانی دابین كردنی نەوت و گازی سروشتی جیهانی و بەمجۆرە كوردستان كەوتووەتە نێو قۆناغی ئەنتەگرە بوون لەگەڵ سەرمایەی جیهانیدا و ئەمەیش بە مانای پێشكەوتنی بەرچاوی هەرێمی كوردستانە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار