سەلاحەدین دەمیرتاش: بە ئۆپەراسیۆن قۆناغی چارەسەری سەرناكەوێت

ئەنقەرە- KDP.info/ هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند كە سەرۆكوەزیرانی توركیا لە لایەكەوە باسی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی دەكات و لەلایەكی دیكەیشەوە بڕیاری سازدانی ئۆپەراسیۆن دەدات.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە كە سەرۆكوەزیرانی توركیا باسی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەرخستنی ئەو دوو پرۆسەیە دەكات بەڵام بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسانە هیچ جۆرە هەنگاوێكی نەناوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوە كردووە كە ئایا قۆناغی چارەسەری یا پرۆسەی ئاشتی تەنیا بە قسە سەر دەگرن؟ ئایا بە سازدانی ئۆپەراسیۆن قۆناغی چارەسەری دەگاتە ئەنجام؟
سەرۆكوەزیرانی توركیا باسی چۆڵ كردنی گرتووخانەكان دەكات كەچی لە گرتووخانەكاندا چەندین گیراو هەن كە باری تەندروستییان زۆر ئاڵۆزە ئایا سەرۆكوەزیرانی توركیا دەیەوێ بە گیان لە دەست دانی ئەو گیراوانە قۆناغی چارەسەری سەر بخات؟




