پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە سەرۆكی ئیقلیمیی رێكخراوی كۆچی نێو دەوڵەتی دەكات
هەولێر-KDP.info/ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیكرد لە شاندێكـــــی رێكخراوی كۆچی نێو دەولەتی كە پێهاتبوو لە { لادۆ كییف لاڤا } سەرۆكی ئیقلیمیی رێكخراوەكە لە عێراق و {مایكل بلینجەر } سەرۆكی تیمی هەناردەكراو و { لۆزا تانتارۆنا } بەرێوەبــەری پرۆژەكانی رێكخراوەكە لە هەولێر .
لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی پەنابەران بەگشتی و رەوشی پەنابەرانی رۆژئاوا بەتایبەتی كراو، شاندەكە ستایشی هەڵوێستی مرۆیی و كۆمەك و هاوكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێریان كرد بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوا و ئامادەكردن و بەرێوەبەردنی پرۆسەی نیشتەجێكردن و هاوكاریكردنیان و، بەم بۆنەشەوە خەلاتـــی رێزلێنانیان بەخشییە پارێزگاری هەولێر .
هەروەها جەخت لە برەودانی هەماهەنگییەكانی نێوان پارێزگای هەولێرو رێكخراوەكە كرایەوە بۆ كارو خزمەتی پترو، خێراكردنی ئامادەكارییەكانی وەرزی زستان و سەرما كە پێویست دەكات لە كەمپەكان دابین بكرێن .




