لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری ھەولێر سێ کرێکار گیانیان لەدەست دا و دووی دیکەش برینداربوون
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لەشاری ھەولێر لە پاڵاوگەیەکی نەوت سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
شێخ کافی عەبدولقادر وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەگوندی ترپەسپیانی سەر رێگای مخموری سەر بە پارێزگای ھەولێر لە کۆمپانیایی دۆست لەکاتی سەرقاڵی دەرھێنانی گاز بوونە بۆئەوەی نمونەی دەربھێنن وبزانن تەواوە یاخود نا، پێنج کرێکار کەوتنە ناو پاڵاوگەکە، لەئاکامدا سێ کرێکار گیانیان لە دەستداوە و دووی دیکەش برینداربوونە.
شێخ کافی عەبدولقادر گوتیشی: دوای ئاگادارکردنەوەی بەرگری شارستانی دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ھەرسێ کرێکاریان کە گیانیان لەدەست دابوو دەربھێنن و رەوانەی نەخۆشخانەی بکەن.
عەبدولقادر راشیگەیاند: دوو کرێکارەکەی کە برینداربوونە پێش ئەوەی ئەوان بگەنە شوێنی رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کرابوون .




