٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەی پەرلەمانی توركیا بۆ نووسینەوە و دارشتنەوەی دەستووری وڵات لە كارەكانی شكستی هێنا

سەرچاوە: KDP.info

توركیا – KDP.info/ بە گوێرەی گەورە بەرپرسێكی پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند: ئەو لیژنەیە كە لە ناو پەرلەمانی توركیا بۆ دووبارە نووسینەوە و دارشتنەوەی دەستووری تازەی وڵات پێكهێنرا لە كارەكانی شكستی هێنا و بەو هۆیەشەوە لیژنەكە هەڵوەشێندرایەوە.

گەورە بەرپرسەكەی پارتی دادو گەشەپێدان كە بە هۆی هەستیاری بابەتەكە ناوی خۆی ئاشكرا نەكرد ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەكە لە ناو پەرلەمانی توركیا لە گشت پارتە سیاسیەكانی ناو پەرلەمان پێكهێنرابوو كاری لیژنەكەش بریتی بوو لە نووسینەوە و دارشتنەوەی دەستووری تازە بۆ ئەوەی لە بری ئەو دەستوورە دابنرێت كە لە ساڵی هەزارو نۆسەدو هەشتاوە كاری پێ دەكرێت بەڵام كارەكانی لیژنەكە شكستی هێنا بەڵام گەورە بەرپرسەكە هۆكاری شكستهێنانی كارەكانی لیژنەكەی باس نەكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار