٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاڵتان تان: پارتەكانی نێو پەرلەمان ناتوانن دەستووری نوێی توركیا ئامادە بكەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ پەرلەمانتاری بەدەپە ئاڵتان تان داوای لە كۆمیسیۆنی ئامادەكاری دەستووری نوێ توركیا كرد تا ناوی ئەو كەسانە ئاشكرا بكا كە لە بەردەم ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیادا ئاستەنگن تا بەو جۆرە كۆمەڵگەی توركیا بزانێ كێ چۆن بیر دەكاتەوە.

كەناڵی ئین تیڤی توركی بڵاویكردەوە كە ئاڵتان تان باسی ئامادەكارییەكانی دەستووری نوێ توركیای كردووە و گوتوویەتی: ساڵێك پێش ئێستە دیار بوو كە چوار پارتە سیاسییەكەی نێو پەرلەمان ناتوانن دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا ئامادە بكەن. سەرۆكوەزیرانی توركیا ساڵی رابردوو رایگەیاندبوو كە ئەگەر پەرلەمان نەتوانێ دەستوورێكی نوێ ئامادە بكا ئەوا ئاك پارتی دەستووری خۆی پێشكەشی پەرلەمان دەكا، بەڵام سەرۆكوەزیرانی توركیایش تا ئەمڕۆ ئەو بەڵێنێ خۆی جێبەجێ نەكردووە.

ئاڵتان تان بەو جۆرە درێژەی بە قسەكانی دا" بەدەپە رایگەیاندبوو كە ئامادەیە پشتگیری لە ئاك پارتی بكا بۆ ئامادەكردنی دەستووری نوێ، بەڵام دیارە ئاك پارتی وازی لەو پڕۆژەیەی خۆی هێناوە، لە رووسی سیاسییەوە فێڵ لە خەڵك كراوە.

تان لە بارەی لێدوانەكانی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەكیشەوە رایگەیاند: جەمیل چیچەك دەڵێ من چی بكەم دەسەڵاتی من ئەوەندەیە. مادام بەو جۆرەیە ئەو كاتە راستییەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكە با خەڵك بزانێ كە چوار پارتەكە ناتوانن دەستووری نوێ ئامادە بكەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار