ئەردۆغان: ناوی ناوچەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ كوردستانە

ئەنقەرە-KDP.info/سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە كە بە هۆی بەكار هێنانی وشەی كوردستان ئاراستەی كرابوون و گوتی: لە یەكەمین پەرلەمانی توركیایشدا وشەی كوردستان بەكار هاتووە.
لەمبارەیەوە كاناڵی خەبەر تورك بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمان رایگەیاند كە ئەوانەی دژایەتی وشەی كوردستان دەكەن با بچن سەیری تۆمارەكانی یەكەمین پەرلەمانی توركیا و لێدوانەكانی مستەفا كەمال بكەن تا ببینن كە چەند جار وشەی كوردستان بەكار هاتووە. ئایا مستەفا كەمال و پەرلەمانتارەكانی یەكەمین پەرلەمانی توركیایش جیاخواز بوونە؟
ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كرد كە زیاتر لە 80 ساڵە توركیا گیرۆدەی قەدەغەكارییەكان بووە و هیچ سوودێكیشی لەو قەدەغەكارییانە وەرنەگرتووە، بۆیە دەمانەوێ كۆتایی بە قەدەغەكارییەكان بهێنین.
ئەردۆغان جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە ئەو نەتەوەپەرەستانەی كە هێرشی هونەرمەند ئەحمەد قایایان كرد لە پاركی گەزیش هێرشی ئاكەپەیان كرد، بەڵام ئێمە وەكو توركیا بە ئەحمەد قایا سەربەرزین.




