ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی به‌یانیان به‌سه‌ر په‌ناخوازانی كه‌مپی گه‌ویلاندابه‌ش كرد

له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانیدا له‌پێناو خزمه‌تكردنی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی ئۆفێسی كه‌مپه‌كانیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك هاوكاری و یارمه‌تی خێزانه په‌ناخوازه‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا به‌شی مانگێك خواردنی به‌یانیان به‌سه‌ر (520) خێزانی په‌ناخوازی كامپی گه‌ویلان له به‌رده‌ڕه‌ش دابه‌شكرد.
رۆژی 19/11 له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌كامپی گه‌ویلان له به‌رده‌ڕه‌ش، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شی مانگێك خۆراكی به‌یانیانی به‌سه‌ر 520خێزاندا دابه‌شكرد، پێویستیه‌كانیش بریتی بوون له (مره‌با، تحین، دۆشاوی خورما، په‌نیر)، هاوكات به‌رده‌وامیشه له دابه‌شكردنی پێداویستی دیكه‌ی په‌ناخوازان، به‌پێی پێویستی په‌ناخوازانی كه‌مپه‌كه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
