دوو تەقینەوە لە نزیك بارەگای بالیۆزخانەی ئێران لە بەیروت 15 كوژراوو ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە

بەیروت-KDP.info/ ئەمڕۆ لە ئاكامی دوو تەقینەوەدا لە نزیك بارەگای بالیۆزخانەی ئێران لە بەیروتی پایتەختی لوبنان پازدە كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون.
ئەم دوو تەقینەوەیە بالیۆزخانەی ئێرانی لە ناوچەی جەناح كردە ئامانج كە بە گەورەترین مۆڵگەی حزبوللای لوبنانی دادەنرێـت .
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەم دوو تەقینەوەیە زیانێكی گەورەی بە بالیۆزخانەكە و شەش باڵەخانەی دەوروبەری گەیاندووە و ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنیش بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە .
لەلایەن خۆیەوە نەجیب میقاتی سەرۆكی حكومەتی رایی كردنی كارەكان داوای لە دەستەی كارگێری كارەساتەكان كرد كە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی ئەم دوو تەقینەوەیە .




