سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی بۆ سبەی دواخرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی ئاشکرایکرد، بڕیاربوو ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێمە بکات، بەڵام بۆسبەی دواخرا.
ئەبوبەکر ھەڵدەنی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی بەkdp.infoراگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی کە راسپێردراوە بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئەوان بکات، بەڵام لە لایەن پارتی ئاگادارکراینەوە کە سەردانەکە بۆ سبەی دواخراوە.
ئەبوبەکر ھەڵدەنی گوتیشی: رەنگە ھۆکاری دواخستنی سەردانەکە تەکنیکی بێت، بەڵام سبەی ئەو سەردانە ئەنجام دەدرێت.
دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ یەکێتی و گۆران کۆبووە لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان و بڕیارە سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکات کە لە ھەلبژاردنی مانگی ئەیلولی رابردوو سەرکەوتوون.
.




