ئەژی چەتۆ: رووداوەکەی شەوی رابردوو پەیوەندی بەزەوی ھەبوو نەک ئاسمان

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ سەرۆکی کۆمەڵەی ئارەزومەندانی فەلەکناسانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رووداوەکەی شەوی رابردوو ھیچ مەترسییەکی نییە و پەیوەندی بە زهوی ھەیە، نەک ئاسمان.
ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەڵەی ئارەزومەندانی فەلەکناسانی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: رووداوەکەی شەوی رابردوو من زۆر بەدواداچوونم بۆیکرد، لە ماڵپەری ناسا بەڵام ھیچ باس نەکرابوو، بۆیە پێنەدەچوو رووداوێکی مەترسیداربێت، بەڵام نامۆ بوو بەلای خەڵکی بۆیە گرنگی پێدرا .
ئەژی جەتۆ گوتیشی: بەرای من ئەو رووداوە تیشکێکی لێزەری بووە و زیاتر پەیوەندی بە زەوی ھەیە وھیچ پەیوەندی بە ئاسمانەوە نییە،کە ھاتنەخوارەوەی کلکدار یاخود سوتانی مەرکەبێکی یان ھەڵدانی موشەکێک بێت، چونکە کەدوێنێ ئەمەریکا مەرکەبێکی فەزایی بەناوی مازین رەوانەی مەریخ کرد، بەڵام ئەمە پەیوەندی پێوە نییە .
چەتۆ راشیگەیاند: ئەمە رۆناکییەک بوو زۆر دوور بوو، بەڵام زۆر بە قوەت بوو کە لە ھەولێر زۆر بەئاشکرا دیاربوو، بۆیە رەنگە ئەمە لێزەر بێت، چونکە تەنیا لێزەر دەتوانێت ئەم روناکییەی ھەبێت .
سەرۆکی کۆمەڵەی ئارەزومەندانی فەلەکناسانی ھەرێمی کوردستان رونیشیکردهوە، دیار نییە ئەم رووداوە لە عێراق بوو یا خود لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە ھەولێر دیار بوو دهکەوتە رۆژئاوای ھەولێر.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پاریش ھەمان ئەو رووداوە روویدا، کە لە ھەمان شوێن بوو، بەڵام ئەوکات تاوەکو کامیرەم دانا بزربوو، بەڵام ئەمساڵ زۆری خایاند، بۆیە رەنگە تاقیکردنەوەی شتێک بێت و ھیچ مەترسییەکی نییە.




