٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بولەند ئارنچ: بێجگە له‌ ئێمە هەموو كەس دەڵێت كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌ - تایبه‌ت به‌   KDP.info /  جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا و گوتەبێژی حكومەتی توركیا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بێجگە لە توركیا هەموو كەس وشەی كوردستان بەكار دەهێنێت و دەڵێت كوردستان.

كاناڵی خەبەر تورك بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا بولەند ئارنچ لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنووسێك لە بارەی دەركردنی لێبووردنی گشتی گوتی" هاوڕێیان لێدوانەكانی سەرۆكوەزیران زۆر روون و ئاشكرا بوون، نەتەنیا دیاربەكر بەڵكو هەمووی دونیا گوێ لە لێدوانەكانی سەرۆكوەزیران بوو. گوتارەكەی سەرۆكوەزیران پێشتر نووسرابوو و سەرۆكوەزیران لە چوارچێوەی ئەو ناوەڕۆكەدا دەرنەكەوتووە. ئەگەر سەیری ناوەڕۆكی ئەو گوتارە بكەین ئەوا بۆمان دەردەكەوێ بە هیچ شێوەیەك باس لە لێبووردنی گشتی نەكراوە. لە قۆناغی ئەمڕۆدا هیچ بەرنامەیەكی حكومەت بۆ لێبووردنی گشتی لە ئارادا نییە. ئەو لێدوانەی سەرۆكوەزیران چوارچێوەیەكی گشتی بۆ داهاتوو دەستنیشان دەكا. ئەگەر خوا گەورە دەرفەتمان پێ بدا خەیاڵێكی بەو جۆرەمان بۆ داهاتووی توركیا هەیە. دەمانەوێ لە توركیای داهاتوودا كەس لە نێو گرتووخانەكاندا نەبێ، كەس لە سەر چیاكان نەبێ، ئاشتی و ئارامی باڵ بە سەر وڵاتدا بكێشی، ئازادی توركیا بە باوەش بگرێ، هەمووی قەدەغەكارییەكان هەڵبوەشێندرێنەوە و هەر كەس ئەوانی دیكە بە باوەش بگرێ. ناوەڕۆكی گوتارەكەی سەرۆكوەزیران لە دیاربەكر ئەمەیە و هیچی دیكەی تێیادا نییە.

لە بارەی رەنگدانەوەی لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی توركیا لە دیاربەكر بولەند ئارنچ گوتی" مارتین لوتەر كینگ گوتەیەكی ناوداری هەیە كە دەڵێ: خەیاڵێكم هەیە، ئەو گوتەیە نەتەنیا بۆ ئەمریكا بەڵكو بۆ هەمووی جیهان گرنگە. ئێمەیش بۆ توركیا خەیاڵ و ئاواتمان هەیە، خەیاڵێكی ئێمە بۆ توركیایەكی نوێ هەیە بۆیە ناكرێ وا بیر بكەینەوە كە بە یەك خستنی دوو رستە لێبووردنی گشتی دەردەكرێ، پێویستە سەری تابلۆ گەورەكە بكەین، سەیری ئەو رەوشەی ئێستای توركیا بكەین پێویستە سەیری ئەو تابلۆیە بكەین كە كەسێك دوای 21 ساڵ سەردانی دیاربەكری كردەوە و كەسێكی دیكە دوای 37 ساڵ گەڕانەوەی بۆ دیاربەكر چاوەكانی پڕ بوون لە فرمێسكی خۆشی و چاوی هەر كەسی پڕ كرد لە فرمێسك، هیچ شانس و دەرفەتێكی ئێمە بێجگە لە ئاشتی، برایەتی، پێكەوە ژیان و چارەسەری نییە.

لە بارەی بەكار هێنانی وشەی كوردستان لە لایەن سەرۆكوەزیرانی توركیا لە دیاربەكر بولەند ئارنچ گوتی" بێجگە لە ئێمە هەر كەس وشەی كوردستان بەكار دەهێنێ. بۆ هەر كەس دەڵێ كوردستان؟ چونكە لە نێو دەستووری عێراقی فیدراڵ و لە نێو دەستووری خۆیاندا ناویان كوردستانە بۆیە ئەگەر وشەی كوردستان بەكار نەهێنێ ئەو تەنیا وشەیەك بەكار نەهێنراوە و ئەگەر بڵێ كوردستانیش خۆی شتێكی نوێ دەر نەخراوە یا شتێكی نوێ كەشف نەكراوە. ئەو وڵاتە، ئەو سیستەمە و ئەو رژیمە ناوی ئەوەیە، دەبوایا یەكێك لە شوێنێك ناوی كوردستانی بەكار هێنابا، لە وڵاتی ئێمە ئەوانەی كە باسی ئەو جۆرە شتانە دەكەن مەبەستیان لە ناوچەیەكی جۆغرافیاییە ئەمە لە كاتێكدایە كە لە سیستەم و لە دەستووری توركیادا شتێكی بەو جۆرە بوونی نییە، سەرۆكوەزیرانی توركیا زۆر بە بوێرانە وشەی كوردستانی بەكار هێنا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار