٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە خۆی بە پارتییەكی سوری دەزانێت

سەرچاوە: KDP.info

عەفرین-KDP.info/ سیاسەتمەداری رۆژئاوای كوردستان ئەحمەد عەلی رایگەیاند كە پەیەدە زیاتر خۆی بە پارتییەكی سوری دادەنێت، تا پارتییەكی كوردی و سیاسەتی بەدەپە لە خزمەتی رژیمی سوریا دایە.

ئەحمەد عەلی لە دیمانەیەكی تایبەتیدا لە گەڵ دەنگی ئەمه‌ریكا رایگەیاندووە كە پەیەدە لە هزری نەتەوەیی كورد دوور كەوتووەتەوە و بە هیچ شێوەیەك خزمەتی یەكڕێزی كورد لە رۆژئاوای كوردستان ناكات.

عەلی ئاماژەی بەوە كردووە كە پەیەدە خۆی بە پارتییەكی سوریایی دەزانێت، نەك پارتییەكی كوردی و یەكێكە لە هاوپەیمانه‌ سەرەكییەكانی رژێمی سوریا.

ناوبراو باسی چارەسەركردنی قەیرانی سوریایشی كردووە و رایگەیاندووە كە چارەسەركردنی ئەو قەیرانە لە دەست خەڵكانی سوریادا دەركەوتووە و كەوتووەتە دەستی وڵاتانی زلهێزی جیهانی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار