٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای ئێران شەو و رۆژ وێنە و دیمەنی سنورەكانی رۆژئاوای ئێران دەگرێت

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/  فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران محەمەد عەلی جەعفەری رایگەیاند كە سوپای پاسدارانی ئێران چەندین بەرهەمی نوێی بە دەستهێناوە، كە لە سایەی ئەو بەرهەمانەدا دەتوانێت شەوانە وێنە و دیمەنی سنورەكانی رۆژئاوای ئێران ببینێت.

لەمبارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردەوە كە فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران محەمەد عەلی جەعفەری لە میانی سەردانی بۆ چەند بنكەیەكی هێزەكانی سوپای ئێران رایگەیاندووە كە پسپۆڕانی سوپای ئێران توانیویانە جۆرە چەكێكی تایبەت بە لە ناوبردنی موشەكی جۆری كرۆز بەرهەمبهێنن و جۆرە ئوتۆمبێلێكیشیان دروست كردووە كە تایبەتە بە ناوچە شاخاویی و سنورییەكانی باكوور و رۆژئاوای ئێران.

مەحەمەد عەلی جەعفەری ئاماژەی بەوە كردووە كە پسپۆڕانی سوپا توانیویانە دوو جۆرە كامێرا دروست بكەن كە دەتوانن شەو و رۆژ وێنە و دیمەنی جیاجیا لە سنورەكانی رۆژئاوای ئێران بگرن و ره‌وانەی بڕیارگای ناوەندی سوپای ئێرانیان بكەن و ئەو كامێرانە خاوەن تایبەتمەندی ئەوەن كە دەتوانن تا 2 كیلۆمەتر لە نێو خاكی وڵاتانی دیكەدا وێنە و دیمەنی جیاجیا بگرن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار