٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ناوی پەكەكە لە نێو لیستی پارتە مەترسیدارەكاندا دەسڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  راوێژكاری پێشووی سەرۆك وەزیرانی توركیا عاكیف باقی لە بارەی پرۆسەی ئاشتی و قۆناغی چارەسەری لە توركیا رایگەیاند كە قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا زۆر بە باشی بەرێوە دەچن و حكوومەت بۆ سەر خستنی ئەو قۆناغ و پرۆسەیە سەرقاڵی جێبەجێكردنی هەنگاوی پێویستە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرتورك بڵاویكردەوە كە راوێژكاری پێشووی سەرۆك وەزیرانی توركیا عاكیف باقی رایگەیاند، بۆ ئەوەی كە قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بگەنە ئەنجام، حكوومەت سەرقاڵی هەوڵدان بۆ دەرخستن و سڕینەوەی ناوی پەكەكە لە نێو لیستی پارتە مەترسیدارەكانی توركیا دایە.

عاكیف باقی جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە حكوومەت تەنیا بە سڕینەوە ناوی پەكەكە راناوەستێ، بەڵكو بەردەوام دەبێت لە هەوڵدانەكانی خۆیدا و بۆ ئەو مەبەستەیش لە داهاتوویەكی نزیكدا هەر هەموو گیراوه‌کنی دۆزی پەكەكە و كەجەكە لە نێو گرتووخانەكاندا ئازاد دەكرێن.

ناوبراو گوتی: سەرۆك وەزیرانی توركیا زۆر بە بوێرانە هەنگاو دەنێت و لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا ناوی پەكەكە لە نێو لیستی ناوی پارتە مەترسیدارەكاندا دەسڕێتەوە بەو جۆرە رێگا بۆ یاسایی بوونی پەكەكە لە توركیا خۆش دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار