٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم ھەفتەیە نێچیرڤان بارزانی سەردانی حیزبی سۆسیالیست دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، بەمەبەستی گفتوگۆ لە بارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارە ئەم ھەفتەیە نێچیرڤان بارزانی سەردانیان بکات.

 

عەبدوللا حاجی مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێسته‌بەفەرمی ئاگادار نەکراونەتەوە کە نێچیرڤان بارزانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چ رۆژێک سەردانیان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پێکھێنانی کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام لەم ھەفتەیە دەبێت.

عەبدوللا حاجی مەحمود گوتیشی: لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان ئەوان باسیان لەوەکردووە بۆ چاکسازی پێویستە لەناو حکوومەتدا بیت، بۆیە ئێمە بڕیارمان داوە کە بەشداری لە حکوومەتدا بکەین.

مەحمود رونیشیکرده‌وە، ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ لایەنەکان تەنیا بۆئەوەیە رایان وەربگرێت ئایەبەشداری لە حکوومەتدا ده‌کەن یاخود نە، دواتر لیژنە دروست دەکرێن و گفتوگۆ لە بارەی چۆنیەتی پێکھێنانی حکوومەت دەکرێت و ئەوکاتیش بەرنامەی حکوومەتەکە گرنگە.

هەواڵی پەیوەندیدار