ئه‌نان: سووریا گاڵته به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات

نێرده‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ مه‌سه‌له‌ی سووریا به‌رپرسانی سووریای به شكاندن و ڕێزنه‌گرتن له بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆمه‌تبار كرد.
له نوێترین لێدوانی‌دا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی سووریاوه، نێرده‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ پرسی سووریا كوفی ئه‌نان ڕایگه‌یاندووه به‌رپرسانی سووریا به ئه‌نجامدانی قه‌تڵوعامه‌كه‌ی ترێمسه‌ـ سه‌لماندیان كه ئه‌وان گاڵته به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن و ڕێزی ناگرن.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاندووه ئه‌و یادداشتێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و تێیدا داوای كردووه پێویسته به‌زووترین كات ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش بێته نێو مه‌سه‌له‌كه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كانی ئه‌و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له سووریادا مسۆگه‌ر بكات و بیسه‌پێنێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌نان پاش ئه‌نجامدانی قه‌تڵوعامه دڕندانه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ترێمسه‌ـ دێت كه زیاتر له 170 هاووڵاتی مه‌ده‌نی به دڕندانه‌ترین شێوه شه‌هید كران.
هاوكات ئه‌مینداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مۆنـیش داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش كرد كه له ده‌ركردنی بڕیارێكی سه‌پێنه‌ر بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییه‌كانی سووریا په‌له بكات و ڕایگه‌یاند سستی نواندن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا مانای هاندانی به‌رپرسانی سووریایه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی زیاتر ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام بده‌ن.




