باری دەروونی مالیكی ناجێگیرە

كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی بووه و هه‌ست به كه‌می كه‌سایه‌تی خۆی ده‌كات.
چه‌ند كه‌سێكی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به رۆژنامه‌ی سیاسه‌ی كوه‌یتیان راگه‌یاندووە: كه مالیكی له‌كاتێكدا ڕۆلی دوو كه‌سایه‌تی ده‌بینێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌كات تاكڕه‌وی بكات له‌ده‌سه‌ڵاتدا و كه‌سایه‌تی دووه‌میشیان داوای پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م كوتله‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كات.
ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی مالیكی له رێكه‌وتننامه سیاسیه‌كان و بریاره‌كانی خۆی تێكه‌لاوكردنی كاره‌كانیه‌تی و تووشبوونیه‌تی به‌نه‌خۆشی ده‌روونی و هه‌ستكردنیەتی به‌كه‌می خۆی.
راشیانگەیاندووە ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش له‌و سیاسه‌تانه‌ی مالیكی نیگه‌ران بوونە و چیتر متمانه‌یان پێنه‌ماوه.
ئاماژەیان بەوەشكردووە كه مالیكی سه‌رۆك وه‌زیر نه‌خۆشیه‌ك له‌سه‌ری دایه و چه‌ندین جاریش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئەم نەخۆشیە سه‌ردانی به‌ریتانیای كردووه.




