٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى ڕاسێپردراوى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شارى سلێمانى بۆ دەستپێكردن بە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەت لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان؛ دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆران، بە یاوەریی شاندێكی باڵای پارتی، سه‌ردانى خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خانمى یه‌كه‌مى عیراق له‌ سلێمانى كرد.

له‌ دیدارێكدا بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان، ده‌سپێكردنى هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دانوستان و گفتوگۆكانى نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ئاماده‌كارى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان خرانه‌ به‌ر باس، هه‌ردوولاش ڕا و بیروبۆچوونى خۆیان ده‌رباره‌ى حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو.

نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌رباره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دانوستان و گفتوگۆ بكه‌ن و ده‌رگاى دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كراوه‌یه‌، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ن دید و تێڕوانینى خۆیان بۆ كار و ئه‌ركه‌كانى حكوومه‌تى داهاتوو بخه‌نه‌ ڕوو، گوێبیستى دید و بۆچوونى لایه‌نه‌كانیش ببن.

له‌ كۆتایى دیداره‌كه‌دا خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار