سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی دەکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی بکات لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
شوان قەلادزەیی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەKDP.Iinfoراگەیاند: بڕیارە سبەی بەیانی نێچیرڤان بارزانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی بکات،لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
شوان قەلادزەیی گوتیشی: تاوەکو ئێستا وەکو بزوتنەوەی ئیسلامی بڕیاریان نەداوە چۆن بەشداری لە حکومەت بکەن،بەڵام گفتوگۆ لەم بارەیەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دکەن.
قەلادزەیی رونیشیکردهوە، ئەو بۆچونەی باس لەوەدەکات کە حکومەتی داھاتوو تەنھا لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن وپارتی ویەکێتی پێکبێت بۆچونێکی شۆفینیە کە مەبەست لێی ئۆپۆزسیۆن بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ئۆپۆزسیۆن مافی ئەوەی نیە بڕیاربدات کێ بەشداری لەحکومەتدا بکەت،چونکە تەنھا نێچیرڤان بارزانی راسپێردراوە وئەو مافی ئەوەی ھەیە حکومەت پێکبێنێت وبڕیار لەم بارەیەوە بدات.




