ئەندامێکی لیژنەی دارایی: حکومەتی عێراق لە بودجە فێڵ لە خەڵکی عێراق دەکات

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی داریی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ماوەی چوار ساڵە حکومەتی عێراق بە بێ ھۆ بودجە دوادەخات و رەوانەی پەرلەمانی ناکات،بۆئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا پەرلەمانی پەسەند بکات،ئەمەش فێڵکردنە لەخەڵکی عێراق.
ئەحمەد حەسەن ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێستا پڕۆژە یاسای بودجە نەگەیشتۆتە پەرلەمان، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بودجەکە ئامادەیە، بەڵام بەبێ ھۆ رەوانەی پەرلەمانی ناکات بۆئەوەی کاتێکی کەم بمینێت وفشار لەسەر پەرلەمان بکات ولەکاتێکی کەمدا بە کەموکوڕیەوە پەسەندی بکات، کە ماوەی چوار ساڵە ئەم کارە دکات و جۆرێکە لە فێڵکردن لەخەڵکی عێراق.
ئەحمەد حەسەن گوتیشی: بەپێی ئەو زانیاریەی ئێمە یەک دواکاری کورد لەپرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق جێبەجێنەکراوە تەنانەت بودجەی پێشمەرگەش.
حەسەن رونیشیکردهوە، ئێمە بەتەواوەتی خۆمان ئامادەکردوە و داکۆکیەکی تەواویش لەمافەکانی کورد دکەین وپێویستە داواکاریەکانی ئێمە جێبەجێبکرێت، گەر نا ھەڵوێستمان دەبێت و بەھچ شێوەیەک قبولی ناکەین.




