عێراقییە كۆتاهاتنی كۆكردنەوەی فایلەكانی تایبەت بە لێپرسینەوەی مالیكی رادەگەێنێت

لیستی عێراقییە بە سەرۆكایەتیی ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق كۆتاهاتنی كۆكردنەوەی فایلەكانی تایبەت بە لێپرسینەوە لە مالیكیی راگەیاند.
مەیسۆن دەمەلوجی گوتەبێژی لیستی عێراقییە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباسی راگەیاندووە: لێژنەی راسپێردراو بە كۆكردنەوەی فایلەكانی تایبەت بە لێپرسینەوە لە مالیكی كۆتایی بە كارەكانی هێنا و ژمارەی فایلی پێویستی بە لێپرسینەوەكەی كۆ كردووەتەوە.
روونیشی كردۆتەوە: لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەكرێ بە كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ پێشكێشكردنی داواكاریی لێپرسینەوەی مالیكی و ئامانجیش لە لێپرسینەوە چاكسازییە.




