٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نزیکەی حەوت ھەزار کوردی شەبەک لەپارێزگای موسڵ ئاوارەبوونە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی 2003وە تاوەکو ئێستا نزیکە حەوت ھەزار کوردی شەبەک لە پارێزگای موسڵ ئاوارەبوونە.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق وتێکچونی باری ئەمنی پارێزگای موسڵ  تاوەکو ئێستا شەش ھەزارو905کوردی شەبەک لەپارێزگای موسڵ ئاوارەبوونە.

سەعید مەموزینی گوتیشی:ئەو کوردانەی شەبەک ئاوارەی دەوروبەری موسڵ بوونە کە ناوچەکوردیەکانە وھێزی پێشمەرگە ئەو ناوچانە دەپارێزێت.

مەموزینی راشیگەیاند:ھۆکاری ئاوارەبونیشیان بۆ دوو ھۆ دەگەرێتەوە ئەویش کورد وشیعەنەو بەردوام لەلایەن تیرۆرستان ھەرەشەی کوشتنیان لێ دەکرێت.

جێی ئاماژەیە،ژمارەی کوردانی شەبەک لەپارێزگای موسڵ نزیکە 400ھەزار کەسە.

هەواڵی پەیوەندیدار