٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەستیپێكرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی – تایبەت بە KDP.info/ دوای ئەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وتوێژ لەگەڵ لایەنەكان گەیشتنە شاری سلێمانی؛ نێوەڕۆی ئەمڕۆ شاندەكە لەگەڵ شاندێكی دانوستاكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە. بڕیاریشە دوای كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان؛ شاندی پارتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بكات. جێی باسە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نێچیرڤان بارزانی و فازڵ میرانی و ئازاد بەرواری و دكتۆر رۆژ نوری شاوێس و مەحموود محەمەد و دڵشاد شەهاب پێكهاتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار