٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تیمێکی ھەرێمی کوردستان هەڵدانەوەی روفاتی ئەنفالکراوانی نوگرە سەلمانی دەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

 نوگرە سەلمان  – KDP.info / بە ئامانجی گەڕان بە دوای روفاتی ئەنفالکراوانی نوگرە سەلماندا، تیمێکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەر بە وەزارەتی مافەکانی مرۆڤی حکوومەتی عێراق سەردانی پارێزگای سەماوە دەکەن و گەڕان بەدوای روفاتی ئەنفالکراواندا دەست پێدەکەن. فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: تیمەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان پێکھێنراوە و بڕیارە لەمڕۆوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەر بە وەزارەتی مافەکانی مرۆڤی حکوومەتی عێراق لە ناوچەی نوگرە سەلمان دەستبکەن بە گەڕان بەدوای روفاتی ئەنفالکراواندا. بەپێی زانیارییەکان ھەرێمی کوردستان بەپشتبەستن بە وتەی شایەتحاڵان و بەڵگەنامە رەسمییەکان داوایکردووە کە ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانە لە نزیک گرتووخانەی نوگرە سەلمان ھەڵبدرێنەوە و بەپێی یاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠٠٦یش وەزارەتی مافەکانی مرۆڤی عێراق بۆ ھەڵدانەوەو پاراستنی کۆمەڵەکان راسپێردراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار