٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جێگری بەرێوەبەری هەوڵگری رفێندرا و لە ترابلۆسیش باری نائاسایی راگەیەندرا

سەرچاوە: KDP.info

لیبیا – KDP.info/ بە گوێرەی چەند گەورە بەرپرسێكی ئەمنی لیبیا، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە بەردەم فرۆكەخانەی تەرابلووس جێگری بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریان رفاندوو و تا ئێستا چارەنووسیشی دیار نییە.

بەرپرسانی لیبیا ئاشكرایان كرد كە مستەفا نووح جێگری بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری لە بەردەم فرۆكەخانەی تەرابلووس لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بۆ شوێنێكی نادیار رفێندراوە و هێشتا هیچ زانیاریش لە بارەی چارەنووسی نووح دیار نییە، بە گوتەی ئەو گەورە بەرپرسانە لەو كاتەی جێگری بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری لیبیا رفێندرا، هیچ پاسەوانێكی لەگەڵدا نەبووە و هەروەها هیچ لایەنێكیش بەرپرسیاریەتی لە رفاندنی جێگری بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری لیبیا رانەگەیاندووە.

ئەمەش دووەم حاڵەتی رفاندنی گەورە بەرپرسانە كە لە لیبیا روو دەدات و لە مانگی رابردووش بە هەمان شێوە لە بەردەم هوتێلێكدا لە شاری تەرابلووس عەلی زێدان سەرۆك وەزیرانی لیبیا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو رفێندرا، لەلایەكی دیكەوە ئەنجوومەنی ناوخۆی شاری مەسراتە ماوەی سێ رۆژی وەك مۆڵەت دایە ملیشیا چەكدارەكان بۆ ئەوەی ئەو شارە بەجێ بهێڵن و چۆڵ بكەن.

لەلایەكی دیكەوە فەرماندەی شۆڕشگێڕیی ئۆپەراسیۆنەكانی لیبیا رەوشی نائاسایی لە تەرابلوسی پایتەخت بۆ ماوەی چل و هەشت سەعات راگەیاند.فەرماندەی شۆڕشگیڕیی ئۆپەراسیۆنەكانی لیبیا رۆژی یەكشەممە بۆ ماوەی چل و هەشت كاتژمێر لە ترابلوسی پایتەخت رەوشی نائاسایی راگەیاند.بە پێی راگەینراوێكی فەرماندەی شۆڕشگیڕیی ئۆپەراسیۆنەكان، ئامانج لە راگەیاندنی باری نائاسایی پاراستنی ئاسایشی گشتی و گیان و ماڵی هاووڵاتییانی مەدەنی و راگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی ژن و منداڵ و بەساڵاچوانە لە مەترسی و نائارامییەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار