٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئاكامی شەڕو پێكدادانێكی نێوان دوو هۆز 100 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

سودان – KDP.info/ بە گوێرەی میدیاكانی سوودان، لە ئاكامی شەڕو پێكدادانێكی سەختی نێوان دوو هۆز لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە 100 كەس كوژران.

ئێزگەی ئەم درمانی فەرمی سوودان بڵاوی كردەوە، لە هەرێمی دارفۆری باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە شەڕو پێكدادانێكی سەخت لە نێوان هەر 2 هۆزی مسیریە و سەلامات روویداو لە ئاكامدا سەد كەس كوژرا كە لە هەر لایەك لەو هۆزانە 50 كەس كوژراوە و بە گوێرەی زانیارییەكانیش بە بەردەوام شەڕو پێكدادان لە نێوان ئەو 2 هۆزە لە هەرێمی درافۆر روودەدات و لە مانگی نیسانی رابردووش هەر بە هۆی شەڕو پێكدادانی نێوان ئەو دوو هۆزە 200 كەس كوژران.

 پێشتریش وەزیری بەرگری سوودان رایگەیاند: ئێستا ئەوەندەی شەڕو پێكدادانەكانی نێوان هۆزەكانی ئەو وڵاتە هەڕەشە و مەترسیان بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری سوودان دروست كردووە گروپە چەكدارە تووندڕەوەكان دروستیان نەكردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار