سەرۆک بارزانی سەرۆکی پێشوویی شارەوانیی جزیرە و پەرلەمانتاری پێشوویی ئامەدی بینی

ئامەد –KDP.info / سەرۆکی ھەرێمی کورستان بەرێز مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری دوای سەردانیان بۆ شارەوانیی گەورەی ئامەد، سەردانی سەرۆکی پێشووی شارەوانیی جزیرە و پەرلەمانتاری پێشووی دیاربەکر، ھاشم ھاشمییان لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی (پەیاس)ی دیاربەکر کرد. ھاشمی بە زمانی کوردی گوتی :ناوی بارزانی لە دڵی ھەموو کوردێکدایە و لە وڵاتانی ئێران، عێراق، سوریا و تورکیا و ھەموو شوێنە کوردنشینەکانی تۆمار کراوە. سەردانەکەی بارزانی کە خاوەن ئەزموونێکی دوور و درێژ دەبێتە ھۆی جێگیربوونی سیاسەتی مەدەنی. ئاژانسی ئەنادۆلی تورکیا بڵاویکردەوە : کە ھاشمی لە کاتی سەردانی سەرۆک بارزانی راگەیاندووە: تورکیا لە رۆژانێکی مێژووییدا دەژی و سەردەمێکی نوێ بەخۆوە دەبینێ، ھەموومان ھەست بە خۆشی دەکەین و خۆشحالین بەم رۆژە مێژووییە و بەخێرھاتنی بارزانی دەکەین کە نوێنەری دابونەریتی ١٥٠ ساڵییە، کە خۆشەویستیی ئەو لە دڵی کوردانی چوار قورنەی جیھاندایە. ھەروەھا سوپاسی جەنابی دەکەین بۆ پشتگیرییەکەی لە پرۆسەی چارەسەری. رۆژێکی خۆش و مێژوووییە. خودا پاڵپشتی ئەو کەسانە بێ کە پشتگیری دەکەن و یارمەتیدەری ئەم پرۆسەیەن، دواتر بارزانی و شاندی یاوەری بە رێگای وشکانی بەرەو شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخ بەرێکەوتن و لە دەروازەی سنووری خابورەوە گەیشتەوە ھەرێمی کوردستان.




