ده‌وڵه‌تی یاساهه‌ڕه‌شه‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتی بەبێ گەرانەوە بۆ کورد دەکات

بەغدا –KDP.info / ده‌وڵه‌تی یاسا، هه‌ڕه‌شه‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتی به‌بێ گەڕانەوە بۆ داخوازی هاوپه‌یمانیی كوردستان ده‌كات و لە زاری یەکێک لە پەرلەمنتارەکانی ئاشکرای دەکات کە دەولەتی یاسا، بوودجەی گشتی تێدەپەرێنیت ئه‌گه‌ر هاوپەیمانی کوردستانی له‌سه‌ر داواكانیان سوربن . عه‌بدولئیلاه نائیلی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا بە ڕۆژنامه‌ی سه‌باح راگەیاند: داواكارییه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان كه خۆی له‌كرێی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌بینیه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتن و په‌سه‌ندنه‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقن و وەک نائیلی گووتی : تائێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ند نییه به ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ هه‌نارده‌كردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا دووپاتیشیكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌سه‌ر داواكانی سوربێت، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی یاسا، پڕۆژه‌ی بودجه‌ی به‌بێ ئه‌وان تێده‌په‌ڕێنێت.لای خۆشییەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بەغدا تۆمەتبار دەکات بەوەی تا ئێستا پابەندی رێککەوتنەکەی هەولێر و هەموو ئەو رێکەوتنەنانە نەبووە لە نێوان هەولیر و بەغدا لە بارەی کێشەی نەوت پارەی کۆمپانیاکانی نەوتەوە ئیمزاکراوە.




