فڕۆكه‌یه‌كی روسیا له كاتی نیشتنه‌وه‌دا تێکشکا بە هۆیەوەش 50 كه‌س گیانیان لەدەست دا

مۆسکۆ –KDP.info / فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی ناوخۆیی روسیا له كاتی نیشتنه‌وه‌دا تێكیشكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا كه له 50 كه‌س پێكهاتبوون. ئاژانسی ئینته‌رفاكس-ی روسیا بڵایوكرده‌وه كه فڕۆكه‌كه سه‌ربه كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ته‌تارستان بەهۆی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه له‌كاتی نیشتنه‌وه‌دا، فرۆکەکە تێکشکاوە و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا كه له 50 كه‌س پێكهاتبوون.هاوکات وه‌زاره‌تی باره نائاساییه‌كانی روسیا ئاشكرایكرد، به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستیان، فڕۆكه‌كه له‌جۆری بۆینگ 737 بووه‌و له‌كاتی گه‌شتێكی له‌نێوان مۆسكۆ و كازان، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی كه پێهاتبوون له 44 سه‌رنشین و شه‌ش كه‌سیش له ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی فڕۆكه‌كه، گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوکات لە میسریش شه‌مه‌نده‌فه‌رێك و دوو ئۆتۆمبیل پێکیاندادا و بەهۆیەوەش 52 كه‌س كوژران و برینداربوون. سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه، رووداوه‌كه له باشووری شاری قاهیره‌ی پایته‌خت روویداوه و زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش خزم و كه‌سوكاری یه‌كتربوون كه له زه‌ماوه‌ندێكی هاوسه‌رگیری گه‌ڕابوونه‌وه..




