٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بولەند ئارنچ: ناسنامەی دیاربەكر موسڵمانیەتییە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بولەند ئارنج لە میانی سەردانی خۆی بۆ شاری دیاربەكر رایگەیاند كە دیاربەكر خاوەن ناسنامە و رەسەنایەتییەكی مێژووییە و ئەویش ناسنامە و رەسەنایەتی موسڵمان بوونی دیاربەكرە.

لەمبارەیەوە كەناڵی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بولەند ئارنج لە میانی سەردانی خۆی بۆ شاری دیاربەكر لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیادا، سەردانی شوێنە ئاینی و شوێنە پیرۆزەكانی دیاربەكری كردووە و رایگەیاندووە كە ئەوەی بووەتە مایەی ناو و دەنگ بۆ دیاربەكر، باوەش كردنەوەی دیاربەكرە بۆ ئاینەكان و موسڵمان بوونی دیاربەكرە.

ئارنچ ئاماژەی بەوە كردووە كە دیاربەكر خاوەن ناسنامە و رەسەنایەتییەكی زۆر گرنگە و ئەویش ناسنامە و رەسەنایەتی موسڵمان بوونی دیاربەكرە.

بولەند ئارنچ جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە هەر چەند دیاربەكر ناوەندی ئاینە جیاجیاكانە بەڵام خاوەن ناسنامەی موسڵمان بوونە و ئەمەیش جێگای شانازی و سەربەرزییە.

هەواڵی پەیوەندیدار