٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشیر ئاتالای: بەرنامەی دەركردنی لێبووردنی گشتی لە بەر دەست حكوومەتدا نییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای ئەوەی كە سەرۆكوەزیرانی توركیا لە دیاربەكر بۆ یەكەمینجار وشەی كوردستانی بەكار هێنا، ئۆپۆزسیونی ئەو وڵاتە رەخنەی زۆر توندی ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی توركیا كرد و رۆژی یەكشەممە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی بیانێت بلاویكردەوە كە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای لە بارەی بەكار هێنانی وشەی كوردستانەوە رایگەیاندووە كە پێش سەردانی سەرۆكوەزیر بۆ دیاربەكر، ئێمە گفتوگۆیەكی بەرفراوانمان لە سەر وشەی كوردستان كرد و بڕیارماندا بە پێ دەستووری عێراقی فیدراڵ ناوی كوردستان بەكار بهێنین چونكە بە پێ دەستووری عێراق هیچ ناوچەیەك نییە ناوی باكووری عێراق بێ بەڵكو ناوی هەرێمی كوردستانە.

بەشیر ئاتالای لە وەڵامی ئەو لێدوانانەدا كە بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایا گوتارەكانی ئەردۆغان بە مانای ئەوەن كە حكومەت دەیەوێ لێبووردنی گشتی دەربكات گوتی: باوەر ناكەم گوتارەكانی سەرۆكوەزیر مانایەكی بەو جۆرەیان هەبێ، چونكە تا ئێستە هیچ جۆرە بەرنامەیەكی حكوومەت بۆ دەركردنی یاسای لێبووردنی گشتی نییە و بەم زوانەیش بەرنامەیەكی بەوجۆرە ئامادە ناكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار