ئەمرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی دوازده‌ی ئاماده‌یی راده‌گه‌یه‌نرێت

هاجه‌ر داوود به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه 15/7/2012 ، سعات نۆ و نیوی سه‌ر له‌به‌یانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له دیوانی وه‌زاره‌ت، به‌ئاماده‌بوونی د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیری په‌روه‌رده‌و باپیر به‌كر باپیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانییه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
هاجه‌ر داوود ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له كۆنگره‌كه‌دا رێژه‌ی ده‌رچوون و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامی ئه‌زموونه گشتییه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو.
هاوكاتیش له رێگه‌ی وێبسایتی "www.azmwn.com" ئه‌نجامه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌و قوتابیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان، ده‌توانن ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان له رێگه‌ی ئه‌م وێب سایته‌وه بزانن.




