جەمال باتوم: سەردانی بارزانی بۆ دیاربەكر سەردانێكی مێژووییە

ئیستەنبۆل-KDP.info/ شرۆڤە كردنی گرنگی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ دیاربەكر لە لایەن رۆژنامەنووس و چاودێرانی سیاسییەوە بەردەوامە و رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی جەمال باتوم لە دێمانەیەكی تایبەتیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا باسی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی كردووە و ئەو سەردانەی بە سەردانێكی مێژوویی لە قەڵەم داوە.
جەمال باتوم لەو دێمانەیەدا رایگەیاندووە كە سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ دیاربەكر سەرەتای قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندی نێوان توركیا و كوردستان و هەروەها پەیوەندی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە.
باتوم جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە بۆ سەر خستنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و بەهێزتر كردنی پەیوەندی نێوان تورك و كورد سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ دیاربەكر لاپەڕەیەكی سپی مێژوویەكی نوێیە و دەرئەنجامی زۆر باشی بۆ ناوچەكە بە گشتی دەبێت.




