سەرۆك بارزانی بۆ هەرێمی كوردستان گەڕایەوە

پاش ئەوەی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك وەزیرانی توركیا بەڕێز مەسعود بارزانی سەردانێكی دوو ڕۆژەی بۆ شاری ئامەدی باكووری كوردستانی كوردستان كردبوو، ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕایەوە هەرێمی كوردستان. شایانی باسە لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی چاوی بە سەرۆك وەزیرانی توركیا و گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە كەوت و بەشداری كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی جەماوەری و هەروەها كردنەوەی چەند پڕۆژەی فەرهەنگی و خزمەتگوزاریی شاری ئامەد بوو. لە ڕۆژی دووەمی دیدارەكەیدا سەرۆك بارزانی سەردانی شارەوانیی گەورەی ئامەدی كرد و لەگەڵ ئۆسمان بایدەمیر سەرۆك شارەوانیی ئامەد كۆبوویەوە و دوای دانیشتنێك پڕێسكۆنفڕانسێكی هاوبەشیش ساز درا.




