به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم یادی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڕه‌نسا كرایه‌وه

له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم په‌رله‌مانتارو نوێنه‌ران و كونسوڵی وڵاتانی بیانی و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆ‌و نوێنه‌رانی پارته سیاسیه‌كان، له شاری هه‌ولێر مه‌ڕاسیمی یادی سه‌ركه‌وتنی شوڕشی فه‌ره‌نسا و ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌ستپێكی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا دكتۆر فریدریك تیسۆ كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای سوپاسكردنی ئاماده‌بووان، ڕایگه‌یاند زۆر دڵخۆشه كه ماوه‌ی پێنج ساڵه وه‌ك كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه .
به‌ڕێزیان گووتی ئه‌م یاده تایبه‌ته به یادی شۆرشی 14ی تموزی ساڵی 1789 به‌ڵام ئه‌مه دوا كاری منیشه وه‌ك كونسوڵی وڵاته‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌نجامی ده‌ده‌م .
له ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه خۆی به دۆستی دێرینی گه‌لی كورد ده‌زانێت و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵیشه له گه‌لی كورد نزیكه، به تایبه‌ت له كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991 كه ئه‌وكات گه‌لی كورد له هه‌موو شتێك زیاتر پێویستی به هاوكاری و یارمه‌تی گه‌لانی دونیاوه هه‌بوو. د. تیسۆ ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه له ساڵانی 1991 به هه‌ماهه‌نگی خاتو دانیال میتران دۆستی دێرنی گه‌لی كورد زۆر هاوكاری گه‌لی كوردیان كردووه .
ناوبراو گوتیشی ئه‌مڕۆ كه ده‌بینم گه‌لی كوردستان خاوه‌نی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ڕاسته‌خۆی گه‌له‌كه‌یه‌تی زۆر دڵخۆش ده‌بم، له‌وه‌ش ئاگادارم كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت به تایبه‌ت له لایه‌نی ئابووری و په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه.
كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌مه‌ولا ڤیزای فه‌ره‌نسا له هه‌ولێره‌وه به خه‌ڵكی كوردستان ده‌درێت بۆ گه‌شتكردن به‌ره‌و فه‌ره‌نسا و دووپاتیشیكرده‌وه كه گرنگترین شت كه له‌سه‌ر ده‌می ئه‌ودا به‌دیهات سه‌ردانی سه‌رۆكی كوردستان بوو ، بۆ پاریس و پێشوازیكردنی به‌ڕێزیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌وسای وڵات ساركۆزییه‌وه.
دواتر به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا وێڕای پیرۆزبایی له گه‌لی فه‌ڕه‌نسا، دووپاتیكرده‌وه كه فه‌ره‌نسا دوای شۆرشی 14 ته‌مووزی 1789 پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام به‌داخه‌وه عیراق كه له هه‌مان رۆژ و مانگ و له ساڵی 1958 شۆرشی له دژی پاشایه‌تی كرد ساڵ به ساڵ به‌ره‌و دواوه گه‌رایه‌وه. به‌ڕێزیان نیشانی‌دا كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو فه‌ڕه‌نسا پێشبكه‌وێت و به‌ڵێنیشی دا ئه‌گه‌ر ئه‌و هیوایه بۆ عیراق نه‌هاته‌دی ئه‌وا بۆ گه‌لی كوردستان بێگومان دێته‌دی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌و په‌یوه‌ندیه دێرینه كرد كه له ڕابردوو و ئێستادا له نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی فه‌ڕه‌نسادا هه‌بووه‌و خۆشبه‌ختانه‌ش ئێستا سه‌رۆكێكی تازه له فه‌ره‌نسا هه‌یه كه زۆر دۆستێكی نزیكی گه‌لی كورده‌و دۆستێكی زۆر نزیكی منیشه و من چه‌ندین جار بینیومه. لێره‌دا من ده‌مه‌وێ بڵێم له‌گه‌ڵ گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌مان هه‌یه و ئێمه ئومێدێكی زۆرمان به‌وه هه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له ئاینده‌دا رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پێشت بچێت.
سه‌رۆك بارزانی وتی: له هه‌مووشی گرنگتر بۆ من ئه‌وه‌یه كه دۆستی خۆشه‌ویستمان د. تیسۆ له ماوه‌ی ئه‌م پێنچ ساڵه‌و پێشی ئه‌وه‌ش واتا ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ به هه‌موو تاوانه‌یه‌ك یارمه‌تی گه‌لی كوردستانی داوه، ئێمه زۆرمان پێ ناخۆشه به‌جێمان ده‌هێڵێت، به‌ڵام ده‌زانین ئه‌مه سروشتی كاری دیپلوماسییه‌و ئه‌و پێنچ ساڵه‌ش ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام له هه‌ر كۆییه‌ك بێت دۆستێكی زۆر نزیك و خۆشه‌ویسته بۆ ئێمه، پیرۆزترین و به شه‌ره‌فترین ناو و هێما پێشمه‌رگه‌یه، ئێمه پێی ده‌ڵێین تۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی. جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بن و زۆر سوپاس.
رێوره‌سمه‌كه به سرودی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسا و عیراقی فیدراڵ و سرودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب كۆتایی پێهات.
شاوی باسه له 14 ته‌مموزی 1789 جه‌ماوه‌ی فه‌ره‌نسا هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندیخانه‌ی پاستیل كه یه‌كێك بوو له نموونه هه‌ر زیندووه‌كانی پێشیلكردنی مافی مرۆڤ له جیهان و كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی لویسی 16 ـه‌م هێنا.




