٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوان قەلادزەیی: سەردانەکەی سەرۆک بارزانی کرانەوەیەکی گەورەیە لەپەیوەندی نێوان ھەرێم وتورکیا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەڵێت: سەردانی مەسعود سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا کرانەوەیەکی گەورەیە لەپەیوەندی نێوان ھەردوولا.

شوان قەلادزەیی و تەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا کرانەوەیەکی گەورەیە لە پەیوەندی نێوان ھەردوولا، چونکە پێشتر قسەکردن لەتورکیا بە زمانی کوردی قەدەغە بوو، بەڵام ئێستا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە کوردی وتار لەو وڵاتە دەدات ورەجەب تەیب ئەردۆگانیش چەندی جار ناوی کوردستانی ھێناوە وەکو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لەسەرۆکی ھەرێم دەکات،بۆیە پێویستە سود لەم ھەلە وەربگیرێت.

شوان قەلادزەیی گوتیشی: لەسەردانەکەدا تاکید لە ئاشتیکرایەوە کە کورد وتورک لەوەگەیشتوون کەپێشتر شەر لەنێوانیان بووە،بەڵام ئێستا گفتوگۆ وئاشتی بۆتە جێگرەوەیان وئەم سەردانە زۆر مانای دیکەش ھەڵدەگرێت کە دەکرێت لە داھاتوو ئەم پەیوەندیانە بەھێزتر بکرێن.

شوان قەلادزەیی راشیگەیاند:پێویستە ھەرێمی کوردستان رۆڵی ھەبێت بۆئەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەرکەوتووبێت وئەنجامێکی باشی لێ بکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار