٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوری بریمۆ:بڕیارەکەی پەیەدە لەژێر فەرمان ئەسەد بووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی پارتی دیموکراتی کورد ئه‌لپارتی لە سوریا ئاشکرایکرد، بڕیارەکەی ئەم دوایەی پەیەدە لەژێر فەرمانی رژێمی ئەسەد داویەتی، بۆئەوەی رۆلی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە ناو ئۆپۆزسیۆن لاواز بکات.

نوری بریمۆ وتەبێژی پارتی دیموکراتی کورد ئه‌لپارتی لە سوریا بەkdp.infoراگەیاند: سەردانی شاندی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردبۆ ئەستەنبۆل بۆ گفتۆگۆکردنە لەگەڵ ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بەڵام تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامە و نەگیشتۆنەتە ھیچ رێکەوتنێک، تەنھا سودی ئەوەیە کورد وەک شەریک ھەژمار دەکرێت.

نوری بریمۆ گوتیشی: لەکاتی چونی شاندی کوردی حکومەت پێکھاتبوو و وەزیرەکانیش دیاری کرابوو، تەنیا کەسێک کوردە کە ئەویش وەکو ئەنجومەن بەشدارنەبووە، بەڵام لە سەره‌تاوە دروست کردنی ئەو حکومەتە ھەڵە بوو، چونکە بە ھەڵبژاردن پێکھاتووە، لەبەرئەوەی ھەر چۆنێک بێت کاندیدەکانی کورد دەرناچن و کاندیده‌ عەرەبەکان دەردەچن و دەنگ بەکاندیدەکانی کورد نادەن.

و تەبێژی پارتی دیموکراتی کورد ئه‌لپارتی راشیگەیاند: ئێمە داوادەکەین چۆن کورد لە ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆن بەکۆتا بەشدارە لە حکومەتیش بەھەمان شێوە بێت کە رێژەی کورد 15%و رەنگە دوو وەزیری بەربکەوێت.

بریمۆ رونیشیکرده‌وە، ئەو ئۆپۆزسیۆنە بەشێوەیەکی شۆڤینی مامەڵە ده‌کات بەتایبەتی ئەندامان اعلان دیمەشق  کە ھەموو کۆنە شوعی و بەعسینە.

سەبارەت بە راگەیاندنی خۆ رێوەبردنی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن پەیەدە نوری بریمۆ گوتی: ئەم کارەی پەیەدە کورد لە ئۆپۆزسیۆن دوردەخاتەوە و رۆلێکی سلبیان لەبەرامبەر کورد ھەبێت تایبەت لەکاتی دانوستانی ئێمە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ئەوان ئەم بڕیارەیان دا کە ئەمەش کاریگەری زۆر سلبی ھەبوو.

بریمۆ ئەوەشی خستە روو،لەژێر فەرمانی بەشارئەسەد پەیەدە ئەم بڕیارەی دا ،بۆئەوەی کاریگەری سلبی لەسەر ئەدای ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە ناو ئۆپۆزسیۆن ھەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ئەم بڕیارەی پەیەدە ھیچ گرنگیەکی نیە وئەگەر سبەی رژێمی ئەسەدیش سەربکەوێ ھیچ بە پەیدە نادات وئێستاش ھیچ حیسابێکی بۆ ناکات.

لەکۆتایی لێدوانەکیدا گوتی: لە سوریا نزیکە 40تا 50ئیمارەی وەکو پەیەدە ھەیە ،بۆیە ئەوەی پەیەدە کردویەتی ھیچ نیە وئەمەش سیستەمی رژێمی ئەسەدە جێبەجێدەکرێت وئەمە پێی دەگوترێت چوار گۆشەی ئەمنی کە رژێمی ئەشەد دروست کردوە وەکو چۆن لە لوبنان ھەیە لە شیمال سوریاش بەھەمان شێوە چوار گۆشەی ئەمنی ھەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار