٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەپۆڵێکی باران بارین عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومە لەرزەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ شەبۆڵێکی باران بارین عێراق وھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە،بەڵام پێشبینی دەکرێت لەھەرێمی کوردستان لاواز بێت.

فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند:عێراق وھەرێمی کوردستان دکەونە ژێرگاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک لە دەریایی سورەوە ھاتوو،بەو ھۆیەشەوە شەپۆڵێکی باران بارین عێراق وھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ،بەڵام رەنگە ئەو شەپۆڵە باران بارینە لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەی پچر پچر ولاواز بێت.

فازل ئیبراھیم گوتیشی: ئەو شەپۆلەَباران بارینە لە خوارو ناوەراستی عێراق زۆر بەھێز دەبێت.

ئیبراھیم رونیشیکرده‌وە،کاریگەری ئەو شەپۆڵە تاکۆتایی ئەم ھەفتەیە لە سەر عێراق وھەرێمی کوردستان دەمینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار