موئەید تەیب: بودجە دەرگای قەیرانێکی نوێ لەنێوان ھەرێم وبەغدا دەکاتەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان ئاشکرایکرد،پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق کەموکوری زۆری تێدایە ،بۆیە پێشبینی دەکرێت دەرگای قەیرانێکی نوێ لەنێوان ھەرێم وبەغدا بکاتەوە.
موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:تاوەکو ئێستا پڕۆژە یاسای بودجە نەگەیشتۆتە پەرلەمان،بەڵام لەئێستادا سودی نیە لەبەر ئەوەی پەرلەمان لەپشودایە ئەگەر بگاتە پەرلەمانیش ناتوانین گفتۆگۆی لەبارەوە بکەین،تاوەکو پشووی پەرلەمان تەواو نەبێت.
موئەید تەیب گوتیشی:پڕۆژە یاسای ئەمساڵی بودجە وەکو ساڵانی پێشوو زۆر کەموکوری تێدایە ، بەڵام ئەمساڵ جیاواز لەساڵانی پێشوو وەزیرانی کورد ھەوڵی جدی دەدەن پێش ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت داواکاری کورد لەبەرچاوا بگیرێت،چونکە ساڵانی پێشووتر دەرخایە دەنگدانی وبەزۆرینە دەنگ پەسەند دەکرا و وەزیرانی کوردیش تێبینیەکانیان بۆ ئێمە رەوانە دەکرد.
موئەید تەیب راشیگەیاند:ئەمساڵیش چاوەرواندەکرێت وەکو ساڵی پێشوو بودجە بەبێ کورد پەسەند بکەن،بۆیە چاوەروان دەکرێت ئەو پڕۆژە یاسایە دەرگای قەیرانێکی نوێ لەنێوان ھەرێم وبەغدا بکاتەوە.




