ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆراكی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر 1050خێزانی په‌ناخوازی كه‌مپی داره‌شه‌كران دابه‌ش كرد

له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا له‌پێناو خزمه‌تكردنی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی ئۆفێسی كه‌مپه‌كانیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك هاوكاری و یارمه‌تی خێزانه په‌ناخوازه‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ئازوقه‌و خۆراك به‌سه‌ر (1050) خێزانی په‌ناخوازی كامپی داره‌شه‌كران دابه‌شكرد.
رۆژی 17/11 له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌كامپی كه‌ورگۆسك، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خۆراكی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر 1050 خێزاندا دابه‌شكرد، هاوكات به‌رده‌وامیشه له دابه‌شكردنی پێداویستی دیكه‌ی په‌ناخوازان. خۆراكه‌كانیش پێكهاتبوون له (زه‌یت، مره‌با، ساوار، فاسۆلیا، نیسك، ئارد، شه‌كر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ).

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
