جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه ئاڕاسته‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كردووه باس له‌وه‌ده‌كات، كه هه‌ندێك بڕیار‌و كاروچالاكی به‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه له‌كاتێكدا بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه، بۆیه پێویسته به‌شێوه‌ی ده‌رخستنی تاكه‌كه‌س چالاكییه‌كان بڵاونه‌كرێته‌وه.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، له‌میانی كاركردنماندا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، زۆرجار له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه كه‌باس له‌هه‌ندێك بڕیار‌و كاروچالاكی حكومه‌ت ده‌كرێت، به‌ناوی ئه‌و بڵاوده‌كرێته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و بڕیارانه بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمه‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن.
له‌به‌شێكی ڕوونكرده‌وه‌كه‌دا هاتووه، شێوازی كاركردنمان له‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی حه‌وته‌مه‌وه شێوازی كاری هاوبه‌ش‌و خزمه‌تكردنه، هیچ جیاوازی له‌ڕێگه‌ی ڕاوێژكردن‌و كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا نییه، بۆیه هه‌ر كار‌و بڕیارێك كه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێت، به‌سیفه‌تی وه‌زیفه‌كه‌یه‌تی‌و بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمه، نه‌ك بڕیارێكی شه‌خسی، به‌مشێوه‌یه‌ش نه‌ریتی دوركه‌وتنه‌وه له‌ده‌رخستنی تاكه‌كه‌سی‌و كاركردن به‌گیانی لێپرسراوێتی له‌سه‌ر بنه‌مای كاركردن به‌هێزتر ده‌كه‌ین.




