سیاسه‌تواننان سه‌ردانى موقته‌دا سه‌در بۆ هه‌ولێر به گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن

دواى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌ید موقته‌دا سه‌در بۆ هه‌ولێر و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها به‌ستنى كۆبونه‌وه‌ى ڕاوێژكارى له هه‌ولێر، چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى عێراقى رایده‌گه‌یێنن كه وێڕاى قوڵى كێشه‌كان به‌ڵام ئومێدى زۆر هه‌یه به‌م دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ى هه‌ولێر به مه‌به‌ستى ڕزگاركردنى وڵات له‌و قه‌یرانه‌ى كه تێى كه‌ووته‌وه .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه چه‌ند سیاسه‌توانێكى پارێزگاى نه‌جه‌ف كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌یان به باشى هه‌ڵسه‌نگاند و راشیانگه‌یاند كه هیوادارن ئه‌نجامه‌كه‌ى به باشى به سه‌ر عێراقى و عێراقیه‌كاندا بشكێـته‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران عه‌بدولحوسێن عه‌بتان له كوتله‌ى مواتن دووپاتیكرده‌وه ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات زۆر قوڵه، بۆیه ده‌بێـت ته‌واوى لایه‌نه سیاسیه‌كان له یه‌ك نزیك ببنه‌وه و كۆبونه‌وه‌ى ڕاوێژكارى هه‌ولێریش هه‌نگاوێكى باش بوو.




