له شاری ئامه‌د سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌وه

ئامه‌د- تایبه‌ت به KDP.info/ له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ ئامه‌د ئه‌مشه‌و به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نێو هۆتێل گرین پارك له شاری ئامه‌د بووه و ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات و بیست خوله‌كی خایاندووه، هاوكات به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌ڵسه‌نگاندن و گرنگی ئه‌و رۆژه مێژووییه و پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا و ئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ به‌غدا كراوه.
هه‌روه‌ها هه‌ر له هۆتێلی ناوبراو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی سیڤیل له ئامه‌د له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی كۆبوه‌ه‌وه، به‌ر له‌م كۆبوونه‌وانه‌ش له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا مزگه‌وتێك كرایه‌وه كه ده‌كه‌وێته نزیك زانكۆی دیجله له ئامه‌د.




