ئامەد . پانۆرامای سەردان و كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی سەرۆك بارزانی

ئامەد – تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی دوێنێ بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری بە سەردانێكی فەرمیی و لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە ئامەد و لەچەند مەراسیمێكدا بەشداریی كرد؛ بڕیارە ئەمڕۆ سەردان و كۆبوونەوەكانی بەردەوام بن.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك بە kdp.infoرایگەیاند كە بریارە ئەمڕۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شارەوانیی مەزنی ئامەد بكات لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەكە باس لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هەروەها پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بكات و رەوشی ئاوەدانی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشكەوتنانەی بەخۆیەوە بینوە و هەروەها هەماهەنگی كاركردن لە نێوان هەرێم و ئامەد تەوەری گفتوگۆكان بن.
سەرچاوەكە راشیگەیاند كە دوای سەردانەكەیشی بۆ شارەوانیی مەزنی ئامەد؛ بڕیارە سەرۆك بارزانی لەگەڵ هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی بەدەپە پرۆسەی ئاشتی لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێ بكات.
بڕیاریشە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رێكخراوەكانی هونەرمەندان و كۆمەڵگەی مەدەنی كۆدەبێتەوە.




